كیژان بەرهەمێكی گۆرانی پێشكەش بە ژینا ئەمینی دەكات
خانمە گۆرانیبێژی كورد (كیژان ئیبراهیم خەیات) نوێترین بەرهەمیی گۆرانی پێشكەش بە روحی (ژینا ئەمینی) كرد و پاڵپشتی خۆی دەربڕی و بۆ داوای مافی ژن و ئازادی لە بیروڕا و دەنگی (ژن-ژیان-ئازادی)بەرزكردەوە .
كیژان بەرهەمەكەی لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەناوی (كوردینە) بڵاوكردەوە كە خۆی ئاوازەكەی ئامادەكردووە و (نزار ناشاد) تێكستەكەی نووسیوەتەوە .
ڤیدیۆی بەرهەمەكە لە چەند وێنەیەكی ژینا ئەمینی و چەند پارچەیەك لە گرتە ڤیدیۆكانی نێو خۆپیشاندانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان پێكدێت,هەروەها كیژان ڕێكەوتی 23/9/2022 لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام لە بەشی ستۆری داوای لە هەوادار و كەسانی نێو خۆپیشاندانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كرد كە گرتەو ڤیدیۆی ئەو ناڕەزایەتییەی بۆ بنێرن تاوەكو ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكەی درووست بكات .
ئاسۆ كاكەیی