هونەری حەوتەم(2/2)
ئا: تاریق كارێزی
بەشی دووەم
بنه‌چه‌ی سینه‌ما، وێنه‌ی جووڵاوه (Motion Pictures)، فیلم ڕیزبه‌ندی هه‌زاران وێنه‌یه، به خێراییه‌كی دیاری كرا‌و، به دوای یه‌كدا نمایش ده‌كرێن، سه‌ره‌نجام بینه‌ر جووڵه و جمین ده‌بینێت. سینه‌ما تێكه‌ڵه‌یه‌كه له هونه‌ر و زانست. بیرۆكه‌كه پێشتر هه‌بوو، زانا و هونه‌رمه‌ندان چاوه‌ڕوانی ده‌ریچه‌ی به‌ده‌ست هێنانی ئامێرێك بوون، وێنه‌ی جووڵاو بگرێت، ئنجا بیخاته سه‌ر ناوه‌ندێك، دواتر ئه‌و وێنانه له ناوه‌نده‌كه‌وه نمایش بكرێن، تا هه‌ستی جووڵه و جمین له لای بینه‌ر به‌دی بهێنن.
به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن له سینه‌مادا ڕۆڵی كارای هه‌یه، پێشتر وێنه‌ی خاوی فیلم ده‌گیرا، ئێستا وێنه‌ی دیجیتاڵه. به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن له كۆنترۆڵ كردنی كامیرا، دیاری كردنی هاوێنه و ڕووناكی، دیاری كردنی دوورایی و چوارچێوه‌ی گرته‌كان، به یارمه‌تیی تیمی وێنه‌گران، به‌رپرسه. وێنه‌گرتن به‌شێكه له پیشه‌سازیی سینه‌ما، له پشت ئه‌ویشه‌وه كوێخای ده‌رهێنه‌ر هه‌یه، كه ته‌واوی بڕیار له ده‌ستی ئه‌ودایه.
سه‌ره‌تای ئه‌م هونه‌ره بۆ ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی 19 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئامانج ئه‌وه بوو، به ڕیزه وێنه جووڵه به‌رجه‌سته بكرێت. یه‌كه‌مین وێنه‌ی سینه‌ما به ناوی (دیمه‌نی باخچه‌ی ڕاوندهای: Roundhay Garden Scene)یه، له ساڵی 1888دا وێنه‌ی گیراوه، ماوه‌كه‌ی (2,11) چركه‌یه.
ته‌كنۆلۆژیای وێنه‌گرتن و ئامێره‌كانی، نه‌خشی كاریگه‌ریان له گه‌شه كردنی وێنه‌گرتن و سینه‌مادا هه‌بوو. پیشه‌گه‌رانی بواره‌كه سوودیان له هه‌ر داهێنانێكی نوێی زانست و پیشه‌سازی وه‌رده‌گرت. له به‌راییدا فیلم ڕه‌ش و سپی بوو، به ته‌كنیكی مۆنۆكرۆم (Monochrome) ده‌گیرا، بۆ ئه‌وه‌ی فیلم ڕه‌نگدار بێت، ئه‌وكات یه‌ك یه‌ك گرته‌كان به فڵچه ڕه‌نگ ده‌كران. ئه‌مه‌ش كارێكی فره زه‌حمه‌ت و به ئه‌رك بوو. هه‌وڵه‌كان بۆ دروست كردنی فیلمی ڕه‌نگدار بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌شگوترێت فیلمی (سیحربازی ئه‌وز) یه‌كه‌مین فیلمی ڕه‌نگداره، له 1939دا هاتووه‌ته به‌رهه‌م.
له ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا فیلمی سێ مه‌ودا په‌یدا بوو، له‌گه‌ڵ گه‌شه كردنی وێنه‌گرتنی سینه‌مایی، ئه‌م جۆره فیلمه گه‌شه‌ی كرد. تا ئێستاش وێنه‌گرتن و پیشاندانی فیلمی سێ مه‌ودا په‌یوه‌سته به ژماره‌یه‌كی كه‌می فیلمه‌وه، نه‌خاسمه ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن به ئه‌كشن و زانسته خه‌یاڵ و پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی. بۆیه‌ش ئه‌م جۆره فیلمه گه‌شه ناكات، چونكه پێویستی به ستۆدیۆی گه‌وره و بودجه‌ی زه‌به‌لاحه.
تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 21 فیلم به ته‌كنیكی سلیۆلید وێنه ده‌گیرا، له‌گه‌ڵ په‌یدا بوونی وێنه‌گرتنی دیجیتاڵ، هێدی هێدی وێنه‌گرتن سوودی له‌م ته‌كنیكه تازه‌یه وه‌رگرت. وێنه‌ی دیجیتاڵ له ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی بیسته‌م په‌یدا بوو، به‌ڵام تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 21 له به‌رهه‌م هێنانی فیلم‌دا سوودی لێ وه‌رنه‌گیرا. له ساڵی 2010دا ئیدی وێنه‌گرتنی دیجیتاڵ له پیشه‌سازیی سینه‌مادا بوو به باو. پێشكه‌وتنی ته‌كنیك ده‌روازه‌ی نوێ به ڕووی سینه‌ماسازی ده‌كاته‌وه، له‌م كاته‌دا وێنه‌گرتن به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌ت په‌یوه‌سته به قۆناغی دوای به‌رهه‌م هێنانه‌وه، بۆ ڕه‌نگسازی و هه‌مه‌جۆر كاریگه‌ری و ورده‌كاری، ته‌كنیكی دیجیتاڵ به‌ده‌م خولیا و خواستی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌وه دێت.
فه‌یله‌سووفانی جوانناسی و هونه‌رناسان، ڕشته‌یه‌كیان بۆ هونه‌ر داناوه، هونه‌ری سینه‌ما وه‌ك نوێترین هونه‌ر له ڕیزبه‌ندی حه‌وته‌مدایه. چه‌شنه‌كانی هونه‌ر مه‌یلی چوونه ئامێزی یه‌كدییان هه‌یه، ده‌خوازن ئاوێته‌ی یه‌ك بن. سینه‌ما چاوی له‌وه‌یه ته‌واوی هونه‌ره‌كان له ئامێزی خۆیدا كۆ بكاته‌وه، به‌م جۆره هونه‌ری سه‌راپاگیر و ڕێكه‌نداز به‌دی ده‌هێنێت. سه‌ره‌تای ئه‌م هونه‌ره‌ش وێنه‌ی بێ ده‌نگ بوو، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی سالینیۆم دۆزرایه‌وه، كه ده‌نگ ده‌كاته تیشك، پاشان له تیشكه‌وه ده‌یكاته‌وه به ده‌نگ. به‌م جۆره سینه‌ما كۆی هونه‌ره‌كانی دیده و گوێی له خۆیدا كۆ كردنه‌وه؟ ئه‌و (مه‌به‌ست سینه‌مایه) شانۆ، مووزیك و شێوه‌كاریی له یه‌ك به‌رهه‌می دانسقه‌دا كۆ كرده‌وه، ئیدی بۆ هه‌موو هونه‌رێك بوو به ئامرازی گه‌یشتن به كه‌ماڵ، بوو به هونه‌رێكی سنووربڕ بۆ گه‌یاندنی نایابترین به‌رهه‌می هونه‌ر به سه‌رانسه‌ری جیهان. ئه‌م كاره به هیچ هونه‌رێكی دی نه‌كراوه.
ڕاسته ئێستا هۆڵی سینه‌ما له شاره‌كانی كوردستاندا نه‌ماوه، به‌ڵام شوێنی دیكه و ڕێكاری دیكه بۆ دیتن و ته‌ماشا كردنی فیلمی سینه‌مایی هه‌یه. ئینته‌رنێت، هۆڵی نێو مۆڵ و شوێنانی گه‌شتیاری، پێشتریش ڤیدیۆ و ئنجا سی دی، ده‌ریچه‌ی پیشاندانی فیلمی سینه‌مایین.