نانی پیرۆز خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی لە مۆسكۆ بەدەست هێنا

نانی پیرۆز خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی لە مۆسكۆ بەدەست هێنا

فیلمی دیكۆمێنتاریی (نانی پیرۆز) لە دەرهێنانی رەوانشاد رەحیم زەبیحی و لە بەرهەمهێنانی (توورەج ئەسڵانی) خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی بەشی پێشبڕكێی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی مۆسكۆی لە وڵاتی رووسیای بەدەست هێنا.

فیلمی نانی پیرۆز (نان مقدس) Holy Bread دوایین بەرهەمی سینەماكاری كۆچكردووی كورد رەحیم زەبیحی، لە بەرهەمهێنانی سینەماكاری كورد توورەج ئەسڵانی و بەرهەمی كۆمپانیای سینەمایی ماد موڤی (MAAD Movie) دوای بەشداریی لە فێستیڤاڵە گرنگە جیهانییەكان و بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی بەنرخ، لە نوێترین و یازدەیەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا، لە بەشی پێشبڕكێی بەڵگەفیلمە بڵندەكان، لە دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی مۆسكۆ (MKFF) لە هۆڵی ناوەندی سینەمایی (ئۆكتیابر) Oktyabr و هەروەها لە سینەما KARO 11 Ohta لە شاری سەن پتێرزبۆرگ لە فیدڕاسیۆنی ڕووسیا نمایش كرا و، لە لایەن بینەرانی ئامادەبووەوە پێشوازیی لێ كرا و، توانی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی بڵندی ئەم فێستیڤاڵە بەدەست بیهنێت.

نانی پیرۆز خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی لە مۆسكۆ بەدەست هێنا

ئەندامانی لێژنەی دادوەرایی بەشی پێشبڕكێی بەڵگەفیلمە بڵیندەكانی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی مۆسكۆ بریتی بوون لە: (ئیبڕاهیم سەعیدی دیكۆمێنت ساز، مۆنتێر و دەرهێنەری بەرهەمە بڵیندە سینەماییەكان و سەرۆكی لێژنەی دادوەران لە شاری مەهاباد، ئەكرەم هەیدۆ (Ekrem Heydo) دەرهێنەری رۆژئاوای كوردستان و دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا و دكتۆر ییلماز ئۆزدیل (Yılmaz Özdil) ڕخنەگری كورد و دەرهێنەری سینەما لە وڵاتی توركیا.
بڵاوكردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە دیكۆمێنتارییە، لە ئەستۆی كۆمپانیای تسویر گستر الهە پارسی، ئێلی ئیمەیج (Eli Image) بە بەرپرسیارییەتی خاتوو (ئیلاهە نەوبەخت)بوو.

نانی پیرۆز خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی لە مۆسكۆ بەدەست هێنا
نانی پیرۆز خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی لە مۆسكۆ بەدەست هێنا
Top