فەرهاد زیرەك بە كۆنسێرتێكی گۆرانی دەگەڕێتەوە

فەرهاد زیرەك بە كۆنسێرتێكی گۆرانی دەگەڕێتەوە

بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا گۆرانیبێژ و هونەرمەندی دیاری كورد(فەرهاد زیرەك) لەسەر قەڵای هەولێر كۆنسێرتێكی گۆرانی سازبكات .

دوای ئەوەی بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر چاوی بە هونەرمەند و مەقامبێژی كورد (فەرهاد زیرەك) دەكەوێت, پارێزگار بە ئەم هونەرمەندە دەڵێت كە ئامادەكاری دەكەن و كۆنسێرتێكی گۆرانی لەسەر قەڵای هەولێر بۆ سازدەكەن, لە وەڵامدا فەرهاد زیرەك ڕەزامەندی فەرموو و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ سازدانی ئەو كۆنسێرتە .

لە كورتە ڤیدیۆیەكدا ئەم دیدارەی فەرهاد زیرەك و پارێزگاری هەولێر خێرا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگدانەوەیكی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و هەواداران و گوێگری بەرهەمەكانی ئەم هونەرمەندە بە گەرمی پێشوازییان لەو كۆنسێرتە كرد كە بڕیارە لەسەر قەڵای هەولێر ساز بكرێت .

شایەنی باسە..هونەرمەند و مەقامبێژ (فەرهاد زیرەك) كە لە ڕابردوودا زیاتر لە دانیشتن و ئاهەنگە تایبەتەكان گۆرانی پێشكەش دەكرد, ماوەیەكی زۆرە لە بواری هونەری دووركەوتۆوتەوە بەڵام بەم دواییە دەركەوتنی ئەم هونەرمەندە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بووە سوپرایز و جێی دڵخۆشی لای هەوادارانی .

ئاسۆ كاكەیی

Top