پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

ئەوپەڕی نیگەرانی و خەمباریی قووڵم بە شەهیدبوون و لەدەستدانی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان دەردەبڕم کە ئه‌مڕۆ بوونە قوربانیی تاوانێکی دڕندانەی دڵته‌زێن.

پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان دەکەم و هاوسۆز و هاوبەشی خەمیانم. له‌ خوای مه‌زن داواکارم گیانیان بخاتە بەر به‌زەیی و میهره‌بانیی خۆی و سه‌بووری به‌ خانه‌واده و که‌سوکاریان ببه‌خشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٢/٦/٢٨

Top