بـــریـــکــــاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی نووسینگەی ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەکات

بـــریـــکــــاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی نووسینگەی ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەکات


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ ئایاری بەڕێز عومەر بەرزنجی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ئیتحادی بۆ فرەلایەن و کاروباری یاسایی سەردانی نووسینگەی ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی لە حکومەتی هەرێم کرد.

لە دیدارێکدا لەگەڵ دکتۆر دیندار زێباری ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان تیشک خرایە سەر ئاڵوگۆڕی زانیاری، بیروڕا و نزیککردنەوەی هەڵوێستەکان و ڕاوێژکردن لە تەوەرە پەیوەندیدارەکان بە مافەکانی مرۆڤ.

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ئیتحادی بۆ فرەلایەن وکاروباری یاسایی دووپاتی کردەوە کە بەشداری کارای حکومەتی هەرێم لەو کۆبوونەوانەی کە لە بواری مافی مرۆڤ، پەیماننامە و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و خستنەڕووی دیدگای حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانس و کۆنگرە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان کە لە دەرەوە دەبەسترێن هەنگاوێکی گرنگە بۆ حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێم.

ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان زیاتر وتی: بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان لە بارەی مافی مرۆڤ بەتایبەتی لەسەر ئاستی دەرەوە پێویستە کاری زیاتر بکرێت لەنێوان حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی هەرێم بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش و بەشداری کارای حکومەتی هەرێم لەو کۆبوونەوانەی لەبارەی مافی مرۆڤ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێن کە دەبێتە هۆکاری بەهێز کردنی گوتار و هەڵوێستەکانی عێراق لەو کۆبوونەوانە.

لە کۆتایی دا هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی دانانی ڕێوشوێن و میکانیزمی تایبەت کرد بۆ ئەوەی بابەتی بەشداری حکومەتی هەرێم لەو کۆبوونەوانەی لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ڕادەی پابەندبوونی عێراق بە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی تایبەت بە پەیماننامە و رێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ.

بـــریـــکــــاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی نووسینگەی ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەکات
بـــریـــکــــاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی نووسینگەی ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەکات
Top