مسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، پێشوازیی لە ستیڤن هیچن، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
ئەمڕۆ هەینی 22ى 11ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، پێشوازیی لە ستیڤن هیچن، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
بابەتی سەرەکيی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێکهێنانی حکوومەتێکی یەکگرتووی گشتگیر، کە لە زووترین کاتدا دەستبەکار بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە گرنگیی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە. هەروەها بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئاڵوگۆڕ کرا.