ڕووسیا: 3 ناوچەی نیشتەجێبوونمان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنترۆڵکرد

ڕووسیا: 3 ناوچەی نیشتەجێبوونمان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنترۆڵکرد

  

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: سوپای ئەم وڵاتە ٣ ناوچەی نیشتەجێبوونی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنترۆڵ کردووە.

لەم ڕاگەیاندنەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە سوپای ڕووسیا دوو ناوچەی نیشتەجێبوونی لە پارێزگای خارکیڤ و ناوچەیەکیش لە پارێزگای زاپۆریژیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنترۆڵ کردووە.

حکومەتی ئۆکرانیا تا ئێستا کاردانەوەی نەبووە بەرامبەر بەو ئیدیعایەی کە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە داگیرکردنی ئەو ناوچانەی ئاماژەیان پێکراوە پێشکەشی کردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top