تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا

تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا

 

 

سەرۆک وەزیرانی پۆپۆلیستی سلۆڤاکیا دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە 15ی مانگ لە کۆبوونەوەی حکومەت دەرچوو، تەقەی لێکرا و بریندار بوو دەست بەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

حکومەتی سلۆڤاکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران لە دۆخێکی سەختدایە و ژیانی لە مەترسیدایە.

لەم بەیاننامەیەدا باس لەوە کراوە کە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەكی نزیك، چونکە بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناجێگیری، گواستنەوەی بۆ پایتەخت  زۆری دەوێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لەم هەوڵە تیرۆرکردنەدا چوار فیشەک تەقێنراون و بەر سکی سەرۆک وەزیران کەوتووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top