نوێنەر ئەڵبۆمی (بەهار)ی بڵاوكردەوە

نوێنەر ئەڵبۆمی (بەهار)ی بڵاوكردەوە

گۆرانیبێژ و ڕاپەری كورد(نوێنەر) ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە .

نوێنەر ئەڵبۆمێكی گۆرانی بەناوی (بەهار) بڵاوكردەوە كە 9 تراكی گۆرانی لەخۆ دەگرێت بەناوەكانی(سروە-بەهار-عانا-ئەڤین-نەفرەت-نامە-ڕێبەر) و گۆرانی (چرا) كە بەهاوبەشی گزابە بە شێوەی دوێت بەرهەم هاتووە,هەروەها گۆرانی (نیشتمان) كە ئەویش بەهەمان شێوە دوێتەو لەگەڵ (سیمیاگەر)بە هەردوو شێوەزاری بادینی و سۆرانی تۆماركراوە .

لە ئێستادا ئەڵبۆمی (بەهار) لە چانێڵی یوتیوبی نوێنەر بڵاوبووەتەوەو لە پلاتفۆڕمە دیجیتاڵەكان وەك (یوتیوب-سپۆتیفی-ئەمازۆرن موزیك-تيدال-ئەپل موزیك) بەردەستە .

ئاسۆ كاكەیی

Top