ژینا نەسیری گۆرانی (ساڵی تازە)ی بڵاوكردەوە

ژینا نەسیری گۆرانی (ساڵی تازە)ی بڵاوكردەوە

بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردییەوە, خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان (ژینا نەسیری) گۆرانییەكی بەناوی (ساڵی تازە)  لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە, كە (شادمیر نامۆ) لەگەڵ كاری دابەشكردن كاری میكس و ماستەرینگی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە .

هۆنراوەی ئەم گۆرانییە لەلایەن (پیرەمێرد)ی شاعیرەوە نووسراوەتەوەو هونەرمەندی كۆچكردوو (حەسەن زیرەك) ئاوازەكەی ئامادەكردووەو گۆرانییەكی دیاری ئەم هونەرمەندەیە, ئەم گۆرانییە لەلایەن ژمارەیەك هونەرمەند و گۆرانیبێژ گوتراوەتەوەو بەرهەمێكە تایبەت بەبۆنەی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی .

ئاسۆ كاكەیی

Top