ژینا نەسیری (سڵاو)ی بڵاوكردەوە

ژینا نەسیری (سڵاو)ی بڵاوكردەوە

خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان (ژینا نەسیری) دوای پڕۆسەی هاوسەرگیری یەكەم بەرهەمی گۆرانی بڵاوكردەوە .

بەبۆنەی ڕۆژ خۆشەویستی, ژینا بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(سڵاو) بڵاوكردەوە, كە لە ڤیدیۆ كلیپی ئەم گۆرانییە میوسیزیان (شایان موسەوی)ی هاوژینی دەردەكەوێت .

(شادمیر نامۆ) لەگەڵ دانانی ئاوازی ئەم بەرهەمە هەر خۆشی كاری میكس و ماستەرینگی ئەنجامداوە, هەروەها لەلایەن (هێمن هەژار)ەوە تێكستەكەی نووسراوەتەوە و (موحسین ئەریوان) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە .

ژینا نەسیری كە ماوەیەكی كەمە لە هەنەری موزیك و گۆرانی دەركەوتووە, جگە لەوەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زیاتر چالاكەو گۆرانی پێشكەش بە هەوادارەكانی دەكات, خاوەنی چەند ڤیدیۆ كلیپێكی گۆرانییە لەوانەش گۆرانی(عاشقبوون-ناز-نەورۆز) هەروەها گۆرانی (كوڵوانە سوور) كە ئاوازەكەی فۆلكلۆرەو لە لایەن چەند هونەرمەندێك گوتراوەتەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top