هەفتەی دادێ سەرۆكی ڕووسیا پێشوازیی لە سەرۆكی ئێران دەكات

هەفتەی دادێ سەرۆكی ڕووسیا پێشوازیی لە سەرۆكی ئێران دەكات

 

 

بە پێی هەواڵێك كە پێرێ کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمیی ڕووسیا یەکشەممە بڵاوی كردووەتەوە، كە  هەفتەی دادێ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا لە مۆسكۆ پێشوازی لە ئیبراهیم ڕەئیسیی سەرۆكی ئێران دەکات، مەبەستیش لەم دیدارە  گفتوگۆکردنە سەبارەت بە بابەتی هەوڵی ڕووسیا بۆ بووژاندنەوەی سەودای ناوکیی نێوان زلهێزەکانی جیهانی و تاران، کە بریتین لە ئەمریکا، ڕووسیا، چین، فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەوروپا، کە لە بەرامبەر سنووردارکردنی بەرنامەی ناوکی ئێرانە.

 

جێی بیرهێنانەوەیە لە ساڵی 2018 دا  دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریکا، ساڵێک دوای ئەوەی بوو بە سەرۆکی ئەمریکا وڵاتەكەی لەو سەودایە دەرهێنا، ، ئێرانیش دوای ئەوە زۆرێک لە کۆت و بەندی ناوکیی ڕێککەوتنەکەی پێشێل کرد.

 

لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاندبوو كە جۆرە پێشکەوتنێك لە گفتوگۆکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنەکە هەنگاوی باشی بۆ نراوە.

 

Top