ئەو ماڵانەی لەشاری زێڕین بەر لافاو كەوتوون لەلایان یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان پاككرانەوە

ئەو ماڵانەی لەشاری زێڕین بەر لافاو كەوتوون لەلایان یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان پاككرانەوە

مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند كە دوای ئەوەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شاری زێڕینی لە هەولێر کرد دوابەدوای ئەم سەردانە ئەندام و کادیرانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان كە زیاتر لە سەد و پەنجا كەس دەبوون دەستیان بە پاكکردنەوەی ماڵ و شەقامەکانی شاری زێڕین كرد. هەروەها لە هەڵمەتەكەدا یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و یەکێتی قوتابیانی کوردستانیش تێدا بەشداربوون.
شایانی باسە رۆژی یەكشەممەی دوابەدوای لافاوەكەی شاری هەولێر 31/10/2021 رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری زێڕین و گوندی کۆری کرد و زیانلێکەوتووانی لافاوەكەی لە هەردوو شوێنەکە و ڕێوشوێنی بە هاناوەچوونی زیانلێکەوتووان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر کردەوە و ڕایگەیاند كە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هاوکاری و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە لێقەوماوانی ئەو لافاوە دەکات و بە پێی تواناش قەرەبوویان دەکاتەوە.

Top