پەرەستۆ كارزان گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە

پەرەستۆ كارزان گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە

خانمە گۆرانیبێژی كورد (پەرەستۆ كارزان) گۆرانییەكی نوێی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

گۆرانی (باوانم) كە نوێترین گۆرانی پەرستۆیە, بە شێوەی شاد و هەڵپەڕكێ بەرهەم هاتووەو (ڕەزا شەهبازی) تێكستەكەی نووسیوە, هەروەها (فەرهاد نەباتی) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .

پەرەستۆ كارزان كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە خاوەنی ژمارەیەك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە, بە گۆرانی (باوانم) سێهەم بەرهەمی خۆی بۆ ئەمساڵ تۆماركرد, كە ئەمەش دوای هەردوو ڤیدیۆ كلیپی(چاوەڕێتم, پایز) دێت .

ئاسۆ كاكەیی

Top