ژیار قوڕەیشی گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە
(ژیار قوڕەیشی) منداڵە دەنگ خۆشەكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەرهەمێكی گۆرانی بڵاوكردەوە .
(ئۆركێسترای پاییزە) كە بریتییە لە گروپێكی موزیكی و گۆرانی, ئەم جارە بە گۆرانی (زمانی كوردی) گەڕایەوە, تێكستی ئەم گۆرانییە بە شێوەزاری (كرمانجی-سۆرانی-هەورامی-كەلهوڕی) نووسراوەو بە دەنگی (ژیار قوڕەیشی) و (نونا تەیموری) بەرهەم هاتووە, هەروەها (فەرهاد مەحمود زادە) كاری دابەشكردن و ئامادەكردنی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە .
گۆرانی زمانی كوردی كە لە لایەن زۆرێك لە گۆرانیبێژان گووتراوەتەوە هونەرمەند(ئارام تیگران) ئاوازەكەی ئامادەكردووە .
ئاسۆ كاكەیی