چین و توێژەكانی كۆمەڵگە دەنگ بە لیستی پارتی دەدەن
بڕیارە 10ـی مانگی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هەمیشە بۆ ئەم هەڵبژاردنەش خۆی تەیار كردووە، بۆ ئەوەی بە پشتیوانیی جەماوەر و دەنگدەرانی بتوانێت لە خزمەتكردن و باشتركردنی ژیانی خەڵك و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و پێكەوە ژیان بەردەوام بێت، هەر بۆیە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە دەنگ بە لیستی پارتی دەدەن.
تەرزە حسێن كارگێڕی ناوچەی ناوەندە ئەكادیمییەكان:
دەنگدان بە پارتی دیموكڕاتی كوردستان دەنگدانە بە
خوێنی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان
لە مێژووی خەبات و تێكۆشانی پێشمەرگە قارەمانەكاندا پارتی چۆكی دانەدا و، بە حوكمی قاعیدەی پتەوی جەماوەری خۆی پێشەنگایەتی بەرنەدا. نەك هەر ئەوەندەش، بەڵكو تەنیا پارتی بوو كە پێداگری لەسەر سازدانی ئەو پرۆسە دیموكراسییە دەكرد، بۆیە ئێستا بۆ خەڵكی كوردستان ڕوون بووەتەوە، كەوا دەنگدان بە پارتی، دەنگدانە بە ئاوەدانی و ئاسایش و سەقامگیری و درێژەدانە بەو هەلومەرجەی پارتی وەك ستراتیژ كێشاویەتی، دەنگدان بە پارتی دەنگدانە بە گۆڕانكاری، ئەم هۆكارانە بوون كە پارتیمان بە هۆی دەنگ و دڵسۆزیی كاسبكار و چینی زەحمەتكێشان و كرێكار و خەڵكی عەوام كێرڤی خۆی بەرز كردەوە، بۆیە پێویست دەكات، پاداشتی ئەو دڵسۆزییە بە هەنگاوی چاكسازیی فراوان بداتەوە و، بژێویان دابین بكات و كەرامەتیان و سەقامگیرییان بپارێزێ و بۆ بەدیهێنانی ئاواتی لە مێژینەیان. دەنگدان بە پارتی دیموكڕاتی كوردستان دەنگدانە بە خوێنی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان.
رووناك مەولود چالاكی سیاسی:
دەنگدان بە پارتی
وەفادارییە بەرامبەر بە خوێنی شەهیدانی رێگەی رزگاریخوازی گەلەكەمان
من وەك خوشكی.شەھیدی هەمیشە لە یاد (سەروەر.مولود ساڵح) دەنگەكەم هەر بۆ پارتییە، چونكە دەنگدان بە پارتی دیموكراتی كوردستان وەفادارییە بەرامبەر بە خوێنی شەهیدانی رێگەی رزگاریخوازی گەلەكەمان، لە رابردوودا لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٦١ دروشمی بەرگری و سەركەوتنمان لە ئەیلوول نووسییەوە، لە هەمانكاتدا تۆماركردنی چەندین دەستكەوتی زیندوو و مێژوویی بۆ گەلی كورد لەسەر دەستی مەلا مستەفا بارزانی بەدەست هاتن، پێویستە ئەمڕۆش بەهەمان نەفەسی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول كار بۆ سەرخستنی كاندیدانی پارتیمان بكەین لە پێناو كوردستانیكی بەهێز.
ئەوەی ماوەتەوە بڵیین دوێنی بە چەك، ئەمرۆ بە دەنگ پشتیوانی خۆمان بۆ پارتیمان دەردەبڕین، سبەینێش بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بەڕابەرایەتیی سەرۆك بارزانی هەنگاو دەنێین.
مەریوان حەكیم جەباری ڕۆژنامەنووس:
پارتی خاوەنی سەرۆكێكی بە هێزە كە نەك لە كوردستان، بەڵكو لەسەر ئاستی جیهانیش سەنگ و قورسایی خۆی هەیە، بۆیە خەڵك دەنگ بە پارتی دەدەن
چونكە ڕووداوەكانی ڕابردوو ڕاستیی ئەوەیان دەرخست كە شكۆی ئەم شارە بە پارتی دەپارێزرێت و پارتی سازش لەسەر كەركووك ناكات، هەروەها ئەوەش ڕوون بوەوە تاكە لایەن كە بتوانێ مافی تاكی كەركووكی بپارێزێ پارتی دیموكراتی كوردستانە. پارتی خاوەنی سەرۆكێكی بە هێزی وەك «سەرۆك بارزانی»ـە كە نەك لە كوردستان، بەڵكو لە سەر ئاستی جیهانیش سەنگ و قورسایی خۆی هەیە، بۆیە خەڵك دەنگ بە پارتی دەدەن. لە ناوخۆی عێراقیش تاكە سەرۆك و مەرجەعە كە قسەی لێ وەردەگیرێت و دەتوانێ كەركووك بگەڕێنێتەوە سەر هێڵی ئارام، بۆیە دەنگم بۆ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستانە تاوكو لە ئێستاو ئایندە شكۆی خۆم و ئاڵا و نەتەوەم پارێزراو بێ، تاكو زمان و كەلتووری كوردی لە لەناوچون بپارێزم، پاداشتێكی ئەو هەموو قوربانییەی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەمەوە كە لە ڕابردوو و ئێستادا بۆ كەركووكی داوە.
نەجیبە ئەحمەد چالاكی كۆمەڵی مەدەنی:
بۆیە دەنگم بۆ پارتی دیمكراتی كوردستان و كاندیدەكانیەتی، چونكە پارتی حزبێكی بەهێز و دامەزراوە،حزبیكی بی ڕكابەرە و تاكە حزبە لە بەڕپرسیارێتی ڕا ناكات
وەك ئافرەتێك بۆیە دەنگم بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدەكانیەتی، چونكە پارتی حزبێكی بەهێز و دامەزراوە، حزبیكی بی ڕكابەرە و تاكە حزبە لە بەڕپرسیاریتی ڕا ناكات.
پارتی دیموكراتی كوردستان بایەخ بە بەشداریكردنی ئافرەتان دەدات لە دامەزراوە حكوومی و حزبییەكاندا، پارتی تاكە حزبە شۆڕشێكی گەورەی وەك شۆڕشی ئەیلوولی كردە قوربانیی كەركووك، بۆیە بە ئومێدەوە چاوەڕوانی ئاساییبوونەوەی دوخی كەركووك دەكەین و، دڵنیان ئەوەش تەنیا بە پارتی و سەرۆك بارزانی دەكرێت، بۆیە بە دەنگەكانمان دەمانەوێ پاڵپشتیی پارتی بكەین، تاكو لەو ڕێگەیەوە مافەكانمان بۆ كوردانی كەركووك بگێڕینەوە .
دیاری عەبدولمەجید... قوتابی:
بۆیە دەنگ بە پارتی دەدەم چونكە پارتی خاوەن مێژوویەكی بێگەرد و پڕ لە سەروەری و دەستكەوتی نەتەوەییە
بۆیە دەنگ بە پارتی دەدەم، چونكە پارتی خاوەن مێژوویەكی بێگەرد و پڕ لە سەروەری و دەستكەوتی نەتەوەییە، هەمیشە خەباتی لە پێناو یەكسانی و دادپەروەری و ئاشتی و پێكەوەیی بەبێ جیاوازی كردووە، پارتێكە كە هەرگیز خیانەتی نەكردووە و شۆڕشی لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی نەتەوەكەیەتی. هەروەها بە دەنگدانم بە پارتی شكۆ بۆ كەركووكییەكان دەگەڕێتەوە، چونكە بینیمان پارتی بوو بە هێز و ئاڵا بانگەشە دەكات و داوای ماف و ئازادی دەكات.
دەنگدان بە پارتی دەبێتە سەرچاوەی ئاوەدانی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و ئازادی و دادپەروەری و یەكسانی لە نێو كۆمەڵگە.
رێبین عەبلۆش كادری یەكێتی قوتابیان:
هاووڵاتیانی دڵی كوردستان، بە ورەیەكی پۆڵایین و ئیرادەی باشتركردنی دۆخ و گوزەرانیی هاووڵاتیان، پشتیوانی لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن
لە پێناو گەڕانەوەی شكۆ و ئاوەدانی بۆ دانیشتووانی شاری كەركووكی خۆشەویست، دەستەبەر كردنی ماف و شایستەكانی كوردانی شاری كەركووك، هاووڵاتیانی دڵی كوردستان، بە ورەیەكی پۆڵایین و ئیرادەی باشتركردنی دۆخ و گوزەرانیی هاووڵاتیان، پشتیوانی لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن . لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، لە كەركووك دۆخێكی ناسەقامگیر دروست بووە، هاووڵاتیانی شارەكەش لەو واقیعە تێگەیشتوون، كە ئەم فەوزا سیاسی و سەربازییە بە دەسەڵاتی خەمخۆرانەی پارتی دیموكراتی كوردستان نەبێت، باشتر نابێت.
پارتی هەمیشە وەك سەكۆی دامەزراندنی چین و توێژە كۆمەڵایەتییەكان ناسراوە، لەگەڵ خەباتی سیاسی، گرنگیی بە خەباتی كۆمەڵایەتیش داوە.
شیلان ئاستەیی چالاكی مەدەنی:
دەنگ دەدەم بە پارتی چونكە تاكە زامنە بۆ پاراستنی كورد و كوردستان و تاكە حزبە بە سینگفراوانی قبوڵی فرەلایەنی و دەنگی ئازاد دەكات
بۆ دەنگ دەدەم بە پارتی دیموكراتی كوردستان، دەنگ دەدەم بە پارتی، چونكە تەنها پارتییە مافی منێكی كورد بەگشتی دەپارێزێت و منێكی ئافرەتیش بەتایبەتی،
لە دیدی من وەكو كچە پێشمەرگەیەك كە لە ئاوەرەیی ژیاوم، تەنیا پارتی بووە پارێزەری خاك و نیشتمان كە نەیهێشتووە ئیرادەی منێكی كورد بكەوێتە دەستی داگیركەرانی كوردستان، پارتی بە رابەرایەتی بارزانی باوك داكۆكیكارێكی سەرسەختی ئێمەمانان بووە، بۆ ئەوەی ئێمەش وەكۆ گەلانی جیهان بەسەربەستی بژین و بە كوردی بدوێین و بەكورد بمێنین،
دەنگ دەدەم بە پارتی چۆنكە تاكە زامنە بۆ پاراستنی كورد و كوردستان و تاكە حیزبە بە سینگفراوانی قبوڵی فرەلایەنی و دەنگی ئازاد دەكات، سەڕەڕای زۆرترین جەماوەر و كورسی پەرلەمانی و بە هەموو هێز و دەسەڵاتی خۆی دژی گەندەلی و سەرپێچی وەستایەوە، ھەروەھا پارتێكە پلانی درێژخایەنی داناوە بۆ بەرەو پێش بردنی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی كە دەستیان پێكردووە و ئارامی و خۆشگوزەرانی لە ھەرێمی كوردستان فەراھەم كردووە.
رێبوار شوانی نووسەر و چاودێری سیاسی:
دەنگ دەدەم بەو پارتەی كە 75 ساڵ تەمەنی پڕ لە خەبات و بەرخۆدان و تێكۆشانی بەڕێكردووە و
هیچ كاتێك سازشی لەسەر پرسە چارەنووسسازەكاندا نەكردووە
ئەو مێژووە پر شانازی و سەروەرییەی كە ئەم پارتە كوردپەوەرو وشەهیدپەوەر و نیشتیمانپەوەرە لە سەرەتای دامەزرانییەوە تا ئێستا قوربانی لە پێناو دەستكەوتی زیاتر بۆ خەڵكی كوردستان دەدات، ئەوانەی بەدەستیش هاتوون زۆربەیان بەرهەمی پارتین، دەنگدان بە پارتی وكاندیدانی ئەركێكی نیشتیمانی و نەتەوەییە، لە پێناو زیاتر داكۆكیكردن لە مافەڕەوا دەستوورییەكانمان بەتایبەت ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و كەركووكی دڵی كوردستان و پارێزگاریكردن یاسایی و دەستووری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان .
هەروەها متمانەبەخشین و دەنگدانمان بە پارتی دیموكراتی كوردستان كە قوتابخانەی كوردایەتیی و كۆڵنەدانی بارزانیی نەمرە كە هیوابەخشی دوێنی و ئەمرۆ و بەردەوامی هەموومانە، ئەو پارتەی كە 75 ساڵ تەمەنی پڕ لە خەبات و بەرخۆدان و تێكۆشانی بەڕێكردوە و هیچ كاتێك سازشی لەسەر پرسە چارەنووسسازەكاندا نەكردووە.
ساڵح خۆشناو
پێشمەرگە لە هێزی خەباتی پشدەر و بیتوێن:
بۆ ئەوەی هەمیشە بە شكۆ و سەربەرزی بژین و خاوەن خاك و ئاڵا و شەرەف و كەرامەتی خۆمان بین دە نگ بە لیستی پارتی دەدەین
دە نگدان بە كاندیدەكانی پارتی دانگدانە بە رێبەر و سمبولی هەر چوار پارچەی كوردوستان جەنابی سەرۆك بارزانی، دە نگدان بە لیستی پارتی كە خاوەن 75 ساڵ شۆڕش و بەرخودانی نەبڕاوە و بەردە وامە، خاوەن رابردووێكی پاكە و بێ گەردە، دەنگ دەدەین بەوكاندیدانەی كە هەرگیز خۆیان ناچەمێنن، بۆ ئەوەی هەمیشە بە شكۆ و سەربەرزی بژین و خاوەن خاك و ئاڵا و شەرەف و كەرامەتی خۆمان بین دە نگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەین، بۆ ئەوەی خاوەنی كەسایەتی و هەیبەتی خۆمان بین و سەروەت و سامانمان پارێزراو بێت دەنگ بە لیستی ئاسایش و ئارامی و خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و دەدەین، بەرقەرار بوونی ئەمن و ئاسایش لە هەرێمی كوردستان سەلمێنەری ئەو راستیەن كە پارتی دیموكراتی كوردستان پارێزەری راستەقینەی گیان و ماڵمانە، لێرەوە بەڵێنی وەفاداری بۆ حزبەكەمان دووپات دەكەمەوە كە هەمیشە بەرگریكار و گیانفیدا بم، تاوەكو دەبینە خاوەن دەوڵەت و كیانێكی سەربەخۆ، بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدانی رێگەی رزگاری و سەربەخۆیی كوردستان بە فیڕۆ نەڕوات دەنگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەین.