ئێد شیران چوارەم ئاڵبۆمی گۆرانی بڵاودەكاتەوە

ئێد شیران چوارەم ئاڵبۆمی گۆرانی بڵاودەكاتەوە

ئەستێرەی دیاری بەریتانی (ئێد شیران) سوپرایزێكی بە هەوادارانی ڕاگەیاندو بەم نزیكانە ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی بڵاودەكاتەوە, لەم بارەیەوە ئێد شیران لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بانگەشەی ئەڵبۆمەكەی دەستپێكردو ڕایگەیاند كە لە 29ی ئۆكتۆبەر چوارەم ئاڵبۆمی گۆرانی خۆی بڵاودەكاتەوە .

ئەم ئاڵبۆمە 14 تراكی گۆرانی لەخۆ گرتووەو ناونیشانی(=)ی بۆ دیاری كراوە كە بە (Equals)دەخوێندرێتەوە, ئێد شیران لەبارەی پڕۆژە هونەرییەكەی دەڵێت لە حوزەیرانی ساڵی 2017 دەستی كردووە بە نووسینی تێكستی گۆرانییەكانی, هەروەها لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا ئاماژەی پێدا كە گۆرانییەك لەم ئەڵبۆمە بەناوی(Visiting Hours)ە كە ئەم تراكە زۆر تایبەتەو پێشكەشی هاوڕێیەكی خۆی كردووە بەناوی مایكڵ كە ئەمساڵ كۆچی دوایی كرد .

ئاسۆ كاكەیی

ئێد شیران چوارەم ئاڵبۆمی گۆرانی بڵاودەكاتەوە
Top