كچە گۆرانیبێژ(شنیار نەجیب) هاوسەرگیری كرد

كچە گۆرانیبێژ(شنیار نەجیب) هاوسەرگیری كرد

خانمە گۆرانیبێژی كورد(شنیار نەجیب) لە پێگەی خۆی لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوە كە تێیدا بە جلی بووكێنییەوە لەگەڵ هاوسەرەكەی دەردەكەوێت .

شنیار نەجیب لە دایكبووی ساڵی 1997ی شاری سلمانییە, دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە لە بەشی میوزیك, شنیار كە خاوەنی ژمارەیەك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە دوایین بەرهەمی بریتی بوو لە دوێتی گۆرانی(سڵاو) كە لەگەڵ گۆرانیبێژ (ئامانج ڕەواندوزی) بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی كردەوە .

ئاسۆ كاكەیی

كچە گۆرانیبێژ(شنیار نەجیب) هاوسەرگیری كرد
Top