چۆن بە ئیكسسوارەكان پێستت لە گەرمای هاوین دەپارێزیت

چۆن بە ئیكسسوارەكان پێستت  لە گەرمای هاوین دەپارێزیت

بەهۆی ئەوەی لە وەرزی هاویندا جلوبەرگی كورت و بێ قۆڵ و تەنك دەپۆشرێت و، بەشێكی زۆری دەست و مەچەك دەردەكەوێت، هەر بۆیە ئێكسسوارەكانیش رۆڵی خۆیان دەبینن لە پاراستنی پێست، بۆیە كاتژمێر و ئێكسسوارەكان لەم ماوەیەدا زیاتر دەردەكەون، ماركەی باڤلگەری – Bvlgari، چەندین جۆرە كاتژمێری بۆ وەرزی هاوین داناوە، تا ببێتە كەرەستە و خشڵی سەرەكی بۆ ئەو وەرزە گەرمە، ئێستا جگە لە كاتژمێری ئاسایی، كاتژمێری ئەلیكترۆنییش هەن، كە شێوەیان سەرنجڕاكێش و ناسكە، كە دەتوانیت ئەوانیش وەك مۆدێك بەكاری بهێنیت، ئەو رۆژانەی كە جلێكی بێ قۆڵ لەبەر دەكەیت، هەوڵ بدە كاتژمێری گەورە لە دەست بكەیت، ئەو كاتانەش كە جلەكانت قۆڵ و سەردەستی هەیە، هەوڵ بدە كاتژمێرێكی بچووك لە دەست بكەیت، بەم جۆرە دەتوانیت خشڵی دەسبەند و كاتژمێرەكان وەك ئێكسسوارێكی سەرەكی لە پێكهاتەی جلەكانتدا دابنێیت، هەوڵ بدە رەنگی كاتژمێرەكەت جیاوازیی هەبێت لەگەڵ جلەكانت، تا لە دوور و نزیكەوە دەربكەوێت، كاتژمێرەكان جگە لەوەی ئامێرێكن بۆ زانینی كات، هەروەها خشڵێكن بۆ جوانكاریی دەست و مەچەكی خانمان.

 

Top