بچووكترین ئوتۆمبێل لە جیهاندا

بچووكترین ئوتۆمبێل لە جیهاندا

بەم دواییە چەندین كۆمپانیای گەورەی ئوتۆمبێلسازی دەستیان بە بەرهەمهێنانی ئوتۆمبێلی بچووك كردووە، بە ناوی (ژیر - Smart)، یان ئەوانەی بە (مینی Mini) ناسراون، كە جۆرە ئوتۆمبێلێكە و جێگەی تەنیا یەک نەفەر، یان دوان دەبێتەوە، هەرچەندە سەرچاوەی ئەو بیرۆكەیە تازە نییە و لە ساڵانی (1960 تا 1964) بچووكترین ئوتۆمبێل بەرهەم هێنراوە، ئەو ئوتۆمبێلە بچووكە ناوی (پییل)ە و، لە وڵاتی ئینگلتەرا دروست كراوە، كێشی (56) كیلۆگرامە و درێژی (134) سەنتیمەتر و بەرزی (100) سەنتیمەتر و پانیشی (99) سەنتیمەترە، خێراییەكەی تەنیا (60) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بووە، جێگەی دوو كەس بە زۆری دەبێتەوە، ئەگەر ئەو جۆرە ئوتۆمبێڵەت هەبێت، دەتوانی شەوانە بیهنیتە ژوورەوە و لە ژووری خەوەكەتی دابنێت.

بچووكترین ئوتۆمبێل لە جیهاندا
Top