(په‌یه‌ده) هۆشداری ده‌داته توركیا
(ساڵح محه‌مه‌د موسلیم) هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی ناسراو به (په‌یه‌ده)، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فرات نیوز، كاردانه‌وه‌ی توندی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان‌و به (هه‌ڵه) لێكدانه‌وه‌ی یه‌كێتی كوردان پیشانداو ڕایگه‌یاند، لێدوان‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا مایه‌ی گاڵته‌جاڕین، داوایشی له‌حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره كرد، دیالۆگیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامبدات، سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكیش هۆشیاریدا‌و وتی:\"توركیا ده‌كه‌وێته زۆنگاوێكه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ربداته كاروباری كوردان\"".
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده سه‌ره‌ڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، خودی ئه‌ردۆغان باسی ئه‌وه ده‌كات، كه خوازیاری دیموكراتی‌و ئازادییه بۆ گه‌لی سوریا، وتیشی:\""ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت، ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان له‌بارودۆخی ئێستادا به‌ڕاست‌و دروستانه مامه‌ڵه ده‌كات، بۆچی كوردان جیاده‌كاته‌وه\""؟.
ساڵح محه‌مه‌د جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ته‌نانه‌ت یه‌ك چه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردستان، بوونی نییه له‌خۆرئاوای كوردستاندا‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌ردۆغان ئه‌و پرسه‌ی قۆستووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ربدات له‌كاروباری سوریا‌و كوردانی خۆرئاوا‌و ڕێگریكردن له‌به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی كورد له‌سوریادا.
nna"