سیاسەتوانێكى كورد: ڕێگە بە توركیا نادەین هەرێمى كورد لە سووریا داگیر بكا

سیاسەتوانێكى كورد: ڕێگە بە توركیا نادەین هەرێمى كورد لە سووریا داگیر بكا
عوسمان بایدەمیر سەرۆكى شارەوانیی دیاربەكر لە توركیا ڕاى گەیاند، ڕێگە نادەین توركیا هەرێمى كورد لە سووریا داگیر بكا و ئەگەر توركیا بچێتە ناوچە كوردنشینەكانى ئەو وڵاتەوە، بەتوندترین شێوە بەرپەرچى دەدەینەوە.
بەپێى هەواڵێكى ڕۆژنامەى تەرەفى توركى بایدەمیر لە لێدوانێكدا ئاماژەى دا، چوونە نێو هەرێمى كورد لەلایەن توركیا ئەنجامى نەرێنی دەبێ و ڕێگە نادەین توركیا هەرێمى كورد لە سووریا داگیر بكا.

زیاتر گوتى، ئەگەر توركیا بچێتە ناوچە كوردنشینەكانى ئەو وڵاتەوە ئەوا بەتوندترین شێوە بەرپەرچى دەدەینەوە
و \"هیچ كوردێك ڕێگە بەداگیركارییەكى وا نادات\"".

ئامژەى بەوەش دا، \""لە ئێستەوە توركیا خاكى كوردستانى سووریاى لەژێر ناوى ناوچەى قەدەغەكراو كە لە هێزى سەربازى لایەنەكان هاتووەتە چۆڵكردن سیاسەتێكى داگیركارانە پێڕەو دەكا، ئەمە چۆن كارەساتێكە؟\"".

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانى توركیا حەوتووى ڕابردوو لە بەرنامەیەكى تەلەڤزیۆنى كەناڵى ئاسمانى \""24\"" لەبارەى دۆخى سووریا ڕاى گەیاند، وڵاتەكەى دەستەوسان نابێ بەرامبەر هەر هێرشێكى پارتى كرێكارانى كوردستان (پەكەكە) لە سووریاوە بۆ سەر وڵاتەكەى و ئەگەر هێرش بكەنە سەر توركیا، دەستبەجێ بۆ لێدانیان دەچینە ناو خاكى سووریا ئەو وڵاتە.

بەپێى ڕێككەوتننامەى هەولێر هەردوو ئەنجوومەنى نیشتمانى كورد لە سووریا و ئەنجوومەنى گەلى ڕۆئاواى كوردستان بەیەكەوە ناوچە ئازادكراوەكان بەڕێوە دەبەن.













"
Top