گەشتەوەریی هەرێم: 53 ناوچەى گەشتەوەری لە هەرێم دیزاینی بۆ كراوە

گەشتەوەریی هەرێم: 53 ناوچەى گەشتەوەری لە هەرێم دیزاینی بۆ كراوە
ەمڕۆ شەموو سەرۆكى دەستەى گەشتەوەریی هەرێمی كوردستان راى گەیاند، دیزاین بۆ 53 ناوچەی گەشتەوەریی لە هەرێم كراوە و یەك ملیۆن دیناریش بۆ تاڤگەى گەلی عەلی بەگ تەرخان كراوە، چالاكانى كۆمەڵی مەدەنیش داواى كەمپینێكی سەرانسەری دەكەن لە بەرامبەر كەمتەرخەمی بەرامبەر ناوچە گەشتەوەرییەكانی هەرێم.
مەولەوی جەبار سەرۆكی دەستەی گەشتەوەریی هەرێمی كوردستان بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، ئێستە بێخاڵ و هەندێك ناوچەی گەشتەوەریی هەڕەشەی پیسبوون و ناشرینكردنیان لەسەرە، بەلاَم چۆن چاك بكرێتەوە ئەوە گرینگە و هەوڵەكانیشمان بەردەوامە بۆ چارەسەركردنى ئەو پیسبوون و ناشیرنكردنە.

پتر گوتى، لەگەڵ دوو كۆمپانیای لبنانی و نەمساوی كە هەردووكیان كۆمپانیاى جیهانین بۆ بوارى گەشتەوەریی، رێكەوتوین بۆ ئەوەى سەرجەم ناوچە گەشتەوەرییەكانى هەرێم دیزاین بكرێن.

جەبار گوتى، هاوینە هەواری بێخاڵ یەكێكە لەو ناوچانەی ڕووپێوی بۆ كراوە و دیزانی نوێی بۆ دانراوە, جگە لەوەش 53 ناوچەی گەشتەوەریی تر دیزاینیان بۆ دادەنرێ.

لێژنەى بەرگرى لە بەرژەوەندییە گشتییەكانى شارى خانەقین لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی هاتووە بۆ (ئاكانیوز) داوا لە سەرجەم رێكخراوە ناحكومەتییەكانى دەڤەرى سۆران و ڕەواندز دەكەن بەدەم داواكاریەكانیانەوە بێن بۆ ئەنجامدانى كەمپینێكى سەرانسەرى لە هەمبەر كەمتەرخەمى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار و وەزارەتى ژینگەى كوردستان بەرامبەر ناوچە گەشتەوەرییەكان.














ئاكانیوز
Top