جه‌له‌ولا… سێ حه‌شارگه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی نووسینگه‌ی تاوانه گه‌وره‌کان له خانه‌قین نه‌قیب \"فه‌رهاد ره‌فعه‌ت\"" به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه‌کانمانه‌وه له گوندی \""سه‌ید جه‌بار\""ی نزیک جه‌له‌ولا سێ حه‌شارگه دۆزرایه‌وه که ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌کی سوک و قورسی تێدابووه له گه‌ڵ 25بۆمبی ده‌بابه و 15بۆمبیی چێندراو و هه‌روه‌ها بڕێکی زۆر له ماده‌ی تی‌ئێن‌تی.
نه‌قیب فه‌رهاد ئاماژه‌شی دا، ئه‌و حه‌شارگه‌یه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه سه‌په‌رشتی کراوه و به‌کارهێنراوه بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌ی تیرۆریستی.
روونیشیکرده‌وه، له هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیرکردنی تیرۆریستان له ناوچه‌که‌دا.
سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی تاوانه گه‌وره‌کان له خانه‌قین پێنج گه‌وره تیرۆریستی له جه‌له‌ولا ده‌ستگیر کران که به‌رپرسیارن له کوشتنی ژماره‌یه‌کی له هاوڵاتیان و چه‌ندین ته‌قینه‌وه له ناوچه‌که‌دا."