وەزارەتى داراییی هەرێم مووچەى فەرمانبەرانى خانەنشینى ساڵانى 2004 تا 2010 زیاد دەكا

وەزارەتى داراییی هەرێم مووچەى فەرمانبەرانى خانەنشینى ساڵانى 2004 تا 2010 زیاد دەكا
وەزارەتى داراییی حكوومەتى هەرێمى كوردستان بڕیارێكى دەكرد كە تێیدا هاتووە ئەو فەرمانبەرانەی لە ساڵی 2004 بۆ 2010 خانەنشین كراون، خزمەتی ساڵێك و نۆ مانگ بخرێتە سەر ڕاژەكانیان بەو پێیەش مووچەی خانەنشینیەكەیان زیاد دەبێ .

بەپێی رێنوێنى ژمارە (22) بە نووسى وەزارەتی دارایی كە ئیمزاى بایز تاڵەبانى وەزیری دارایی لەسەرە و رەوانەى سەرجەم وەزارەتەكانی حكوومەت كراوە و وێنەیەكى دەست ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) كەوتووە.

لە نووسەكەدا هاتووە \"دوابەدوای رێنوێنیەكانى ژمارە (32)ی ساڵی 2011 و بڕگەی (7)ی رێنوێنیمان ژمارە (2)ی ساڵی 2012، پێتان ڕادەگەیەنین ئەو فەرمانبەرانەی پاش 2004/1/1 تا 2010/12/31 خانەنشینكراون شایستەی هەمواركردنەوەی سەرمووچە یان پلە بەرزركردنەوە دەبن و بەپێی شایستەبوونیان ماوەی یەك ساڵ و نۆ مانگ دەخرێتە سەر راژەكانیان هاوشێوەى ئەو فەرمانبەرانەی كە لە دەوام بەردەوامن \""."
Top