بەدەپە بڕیارى سازدانى كۆنگرەى نائاساییی پارتەكەى دەدا

بەدەپە بڕیارى سازدانى كۆنگرەى نائاساییی پارتەكەى دەدا
ارتى ئاشتى و دیموكراسى (بەدەپە) لە 14ى تشرینى یەكەم/ئۆكتۆبەرى داهاتوو كۆنگرەى نائاساییی پارتەكەی دەبەستێ و بەمەبەستى ناردنى شاندێك بۆ سووریا ئامادەباشى دەكەن، ئاژانسى فورات گواستییەوە.
بەپێى هەواڵەكە، بەدەپە دوێنێ هەینى لە نووسێكدا ئەنجامى كۆتای كۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارتەكەى ڕاگەیاند. لە كۆبوونەوەكەدا پێشهاتەكانى سووریا و كاردانەوەى لەسەر سیاسەتى ناوەخۆ و دۆخى عەبدوڵا ئۆجەلان (ڕێبەرى گیراوى پارتى كرێكارنى كوردستان لە ئیمراڵى) هاتە تاوتوێكردن و بڕیارى سازدانى كۆنگرەى نائاساییی پارتەكە درا لە 14ى تشرینى یەكەم/ئۆكتۆبەرى داهاتوو.

لە نووسەكەدا هاتووە، هێشتا ساڵێك بەسەر كۆنگرەى ئاساییی بەدەپە تێپەڕ نەبووە لە 120 كادیرى پارتەكەمان كە 80 كەسیان ئەندامى ئەنجوومەنن ، 56 ئەندام خراونەتە دۆخێك كە نەتوانن كار بكەن. ئاماژە بەوەش دراوە، بەشێكى زۆرى ئەندامەكانمان هاتوونەتە گرتن وەیان بەهۆى گرتنیانەوە جێگۆڕكێ بەشوێنى ئەندامانى تر كراوە، پێویستى بەپڕكردنەوەى شوێنەكانیان هەیە و بەهۆیەوە بڕیارى سازدانى كۆنگرەیەكى نائاساییمان دا.

بەمەبەستى بەدواداچوونى ڕووداوەكانى سووریا لە شوێنى خۆیدا و ئەنجامدانى كۆمەڵێك چاوپێكەوتن ئامادەباشى دەكەین بۆ ناردنى شاندێكى بەدەپە بۆ ئەو وڵاتە، ئەمە بەگوێرەى هەمان سەرچاوە.















ئاكانیوز
Top