چوار پارتیی سیاسیی باکوور داوایان کرد، پارتییە کوردییەکانی ڕۆژاوا ڕێککەوتننامەی هەولێر نەشکێنن
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی هاک - پار، کەنان کزل، پشیوانیی کوردانی باکووری بۆ خەباتی کوردانی ڕۆژاوا ڕاگەیاند و هەر دەستوەردانێکی تورکیایشی لە کاروباری کوردانی ڕۆژاوادا بە ناڕەوا ناو برد.
هاوکات سەرۆکی کادەپە، جوان ڕۆژ، داوای لە پارتییە کوردییەکانی رۆژاوا کرد کە بە ڕێککەوتننامەی هەولێرەوە پابەند بن کە بە سەرپەرشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی، واژۆ کراوە.