ئه‌نجومه‌نی خانه‌قین و كوتله سیاسییه‌كانی داوای هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ جه‌له‌ولا و سه‌عدیه
ئه‌م داواكارییه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه‌له‌ئێستادا بارودۆخی كوردانی ئه‌و دوناوچه دابڕێنراوه زۆر ناله‌باره‌و بونه‌ته جێی ئامانجی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان و رۆژانه و به‌به‌رده‌وامی كوردانی ئه‌و ناوچانه ده‌گوێزنه‌وه وناوچه‌كه به‌جێده‌هێڵن ، ئه‌نجومه‌نی خانه‌قین دوای ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی تیرۆر كردن و راگواستنی كوردانی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ی كرد به‌كۆی ده‌نگی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت به‌زوترین كات هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌هه‌ردوو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه جێگیر بكات وهه‌وڵی جدی بدرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردانی ئاواره كراوی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر زێدی باوباپیرانیان.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی خانه‌قین نیگه‌رانی خۆیان نیشاندا له‌ئه‌دائی سه‌رنه‌كه‌وتوی هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا هاوكات له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی گرنگ و په‌یوه‌ست به‌ژیانی هاوڵاتیانی خانه‌قین و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی سنوره‌كه تاوتوێكرا و ستایشی رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا له‌به‌ده‌نگه‌وه هاتنی هاوڵاتیان و گه‌یاندنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و به‌ده‌نگه‌وه هاتنی كوردانی ناوچه‌كه