بۆ پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری، مه‌رجه گرێبه‌ستی هه‌رێم هه‌بێت
(عومه‌ر سدیق) به NNA ڕاگه‌یاند، مه‌رجێكی سه‌ره‌كی بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری، ده‌بێت گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرابێت.
له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و مه‌رجه‌وه عومه‌ر سدیق وتی:\"له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س بۆ هاوسه‌رگیری دووه‌م په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دادگای ئه‌و شارانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، بۆیه مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ده‌بێت له‌دادگاكانی هه‌رێمدا هاوسه‌رگیرییه‌كه ئه‌نجامدرابێت\"".
وتیشی:\""به‌گوێره‌ی یاسای هاوسه‌رگیری، پێشینه ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه بۆ جاری یه‌كه‌مه هاوسه‌رگیری ئه‌نجام ده‌ده‌ن\"".
پێشر كێشه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كه‌وه ئاراسته‌ی به‌شی كێشه‌ی هاوڵاتیانی NNA كرابوو له‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌وه، كه له‌شارێكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه‌و پێشینه نایگرێته‌وه."