لە سەر بووجەی پترۆ دۆلار، 80پرۆژە لە هەڵەبجەی شەهید جێبەجێ دەکرێت

لە سەر بووجەی پترۆ دۆلار، 80پرۆژە لە هەڵەبجەی شەهید جێبەجێ دەکرێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێ: لە سەر بووجەی پترۆ دۆلار، نزیکەی 80 پرۆژە لە هەڵەبجەی شەهید جێبەجێ دەکرێت.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، حەسەن شێخ عەبدوڵا، بە ئاژانسی پەیامنێری رایگەیاند: نزیکەی 80 پرۆژە لە سەر بووجەی پترۆ دۆلار بۆ شاری هەڵەبجە ئامادە دەکرێت.

حەسەن شێخ عەبدوڵا گوتی: لیژنەیەک بۆ ئامادە کردنی پرۆژەکان ‌و کۆکردنەوەی دەرخستەکانیان دروست کراوە ‌و هەوڵیش دەدەین ئەو پارەیە لەماوەی 18مانگدا بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە‌و لەسەر داواکاری‌ مەرجی ئەنجومەنی وەزیران و پرۆژەکانیش هەمەلایەنەیە و گرنگی زیاتر بە پرۆژەکانی بواری پەروەردە، خزمەت گوزاری شارەوانی و رێگاوبان دەدرێت .
Top