كونسوڵی گشتی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێم ده‌ستبه‌كاربوو
فه‌لاح مسته‌فا پیرۆزبایی له كونسوڵی گشتی نوێی به‌ریتانیا كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ست به كاربوونی و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره‌كانی بۆ خواست و ئاماده‌یی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خسته‌ڕوو بۆ هه‌ر هاوكاری و كار ئاسانیه‌ك بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی له هه‌رێم.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا به‌ڕێزیان گووتی: ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵین به ئاستی په‌یوه‌ندی پته‌ومان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و له‌و باوه‌ڕه‌داین كه له زۆر بواری وه‌ك سیاسی و ئابووری و كه‌لتوری و په‌روه‌رده‌یی ده‌توانین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا درێژه به په‌یوه‌ندیه‌كانمان بده‌ین.
به‌ڕێز هیو ئیڤانس كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا خۆشحاڵ بوو به كاركردنی له هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختی له‌سه‌ر كاركردن بۆ به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرد و ته‌ئكید له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان حكومه‌تی به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه \" كه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی په‌ره‌وه‌رده و بازرگانی و سیاسی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و ئه‌ركی ئه‌و له هه‌رێمی كوردستان بۆ زیاتر قووڵكردنه‌وه و به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه\"".
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه باس له بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق كرا‌و هه‌ردوولا ئیدانه‌ی كاره تیرۆریستیه‌كانی دوێنی عێراقیان كرد."