بەپێی ڕاپرسیەكیئەنسیتۆیتی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ سیستەمی ئێستای خوێندن لەهەرێمی كوردستانشكستی هێناوە

بەپێی ڕاپرسیەكیئەنسیتۆیتی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ سیستەمی ئێستای خوێندن لەهەرێمی كوردستانشكستی هێناوە
لەهۆڵی كتێبخانەیزەیتوون لەشاری هەولێر ئەنیستیوتی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەنجامی ئەوڕاپرسیە ڕاگەیاند، كە لە ژێر ناونیشانی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی پەروەردەلەهەرێمی كوردستان ئەنجامدا بوو.

عەلی كەریم سەرۆكی ئەنستتیوتی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ، رایگەیاند پرۆژەی هەڵسەنگاندنی رەوشی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان پەیوەستە بە هەڵسەنگاندنی سیاسەتی حكوومەت لە كەرتی پەروەردەدا.

ئاماژەی بەوەشدا: پەروەردە یەكێكە لە كەناڵەكانی گرنگەكانی ئاراستەكردن و گەشەپێدانی كۆمەڵگە، بۆیە پەروەردە كەناڵی ئایندەسازی هەر كۆمەڵگەیەكە، لێرەوە كاركردن لە سەر كەرتی پەروەردە وهەڵسەنگاندنی زانستیانەی لە رەهەندی جۆراجۆرەوە بە ئامانجی گەشەپێدانی وكردنی بە پەروەردەیەكی نمونەیی بەپێی ستانداردە تازە ئەكادیمیەكانی جیهان، هەوڵێكی ستراتیجی و پێداویستیەكی یەكجار گرنگی بیناكردنی كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو و مرۆڤ سالار و مەدەنیە لە كوردستان.

ڕوونیشكردەوە: لەم سۆنگەیەوە (ئەنستتیوتی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ) لە ماوەی رابردوو هەڵساوە بە ئەنجام دانی پرۆژەیەكی بەرفراوان وستراتیجی بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشی پەروەردە بەپێی چەند پێوەرێكی زانستی لە رێگای راپرسیەكی بەرفراوان و بە بەشداری(1000) لایەنی پەروەردە، لە مامۆستایان و پسپۆڕانو بەرێوەبەر و بەرپرس و سەرپەرشتیار و توێژەرانی كۆمەڵایەتی، لەگەڵ (5000) هەزار قوتابی لە سەر ئاستی هەر سێ پارێزگاكانی هەولێر وسلێمانی ودهۆك.

زیاتر وتی: ئامانجی سەرەكی لەم پرۆژەیە خستنەڕووی واقعی رەوشی پەروەردە و دەرخستنی كەم و كوڕی وگرفتەكان و هەڵسەنگاندنی رادەی سەركەوتنی سیستەمی تازەی پەروەردە و شێوازی جێبەجێكردنی لە كوردستان و ژینگەكەی و لە هەمان كاتیشدا هەڵسەنگاندنی ئاستی هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی لای لایەنە بەرپرسەكان لەرێگای راپرسیەكی مەیدانی بەرفراوانەوە.

سەرۆكی ئەنستتیوتی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ، روونیشكردەوە كە ئەم پرۆژەیە بە سێ قۆناغ جێبەجێكراوە، قۆناغی یەكەم: ئامادەكرنی تیمێكی تایبەت بۆ ئەنجامدانی پرۆژەكە كە 10 توێژەر راهێنانیان پی كراوە بەشێوەیەكی پرۆفیشناڵانە، قۆناغی دووم: راپرسییەكان و چاوپێكەوتنەكان ئەنجام دراون لە ماوەی هەر سێ مانگی (4،5 و6) دا،قۆناغی سێهەمیش دەرخستنی ئەنجامەكان و ئامادەكردنی راپۆرتی كۆتایی و بڵاوكردنەوەی بۆ رای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان.

بەپێی ئەنجامی راپرسیەكەش بەگشتی سیستەمی ئێستای خوێندن شكستی هێنا، لەبارەیئایا سیستەمی ئێستای خوێندن بەگشتی چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟، %19.4 پێیان وابووە سەركەوتوبووە، هاوكات %25.4 دەڵێن تاڕادەیەك سەركەوتووبووە،%10.8نازانم، بەڵام %44.4 دەڵێنشكستی هێناوە
Top