سەرچاوەیەك: ئەسەد بەدەستى خۆى شارە كوردنشینەكان ڕادەستى پارتى یەكەتیی دیموكراسى دەكا

سەرچاوەیەك: ئەسەد بەدەستى خۆى شارە كوردنشینەكان ڕادەستى پارتى یەكەتیی دیموكراسى دەكا
ئەندامى لێژنەى پێوەندییەكانى دەرەوەى ئەنجوومەنى نشتیمانیی كورد لە سووریا ڕاى گەیاند، ڕژێمى ئەسەد بەدەستى خۆى بەڕێوەبەرایەتیی 4 شارى ڕادەستى پارتى یەكەتیی دیموكراسى (پەیەدە) كردووە كە باڵێكى پارتى كرێكارانى كوردستان (پەكەكە)یە لەو وڵاتەدا.
عەبدولحەكیم بەشار لە لێدوانێكى تایبەت بەئاژانسى ئەنادۆڵى توركى باسى ڕووداوەكانى ئەم چەند ڕۆژەى دوایی ناوچە كوردنشینەكانى سووریاى كرد و ڕاى گەیاند، ڕژێمى ئەسەد بەدەستى خۆى بەڕێوەبەرایەتیی 4 شارى ڕادەستى پارتى پەیەدە كردووە كە باڵێكى پەكەكەیە لەو وڵاتەدا.

بەشار ڕەخنەى لە پەیەدە گرت كە دواى دەست خستنە سەر شارە كوردنشینەكانى كوبانى، عەفرین، عمودێ و دێرك ئاڵاى سووریایان هیێناوەتە خوارێ و لە جێگەى ئەو ئاڵاى پەیەدەیان بەرز كردووەتەوە.

زیاتر گوتى، هێنانە خوارەوەى ئاڵاى سووریا ڕاست نییە. داوامان لێ كردن لەپاڵ ئاڵاى سەربەخۆیی سووریا ئەو ئاڵایە بەرز بكەنەوە كە نوێنەرى كورد دەكا.














ئاكانیوز
Top