سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمیی به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و بولگاریا و هه‌نگاریا به‌ڕێكه‌وت
سه‌رۆك بارزانی له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ بولگاریا چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵیاندا چه‌ندین پرس و ته‌وه‌رى په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ ده‌كات. دواى كۆتاییهاتنى به‌رنامه‌ى ئه‌م سه‌ردانه فه‌رمییه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆ وڵاتى بولگاریا، بڕیاره داوى ئه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمیی به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێ بكه‌وێت به مه‌به‌ستى سازدانى دیدار و دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆك ئۆباما و جێگره‌كه‌ى جۆ بایدن و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانى ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆك بارزانى له‌م سه‌ردانه‌یدا ره‌وشی ئه‌مڕۆى هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و دید و بۆچوون و هه‌ڵوێستى سه‌ركردایه‌تیی كوردستان له هه‌مبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و پرسانه‌دا ده‌خاته روو، به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى نوێنه‌ری حكوومه‌تى هه‌رێمیش له ئه‌مه‌ریكا یاوه‌ری شانده‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى ده‌بێت له‌و وڵاته.
له‌دواى ئه‌و سه‌ردانه‌شی، سه‌رۆك بارزانى به‌ره‌و هه‌نگاریا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت و له‌وێش له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بێته‌وه و پرسی په‌یوه‌ندییه ئابووریه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتى هه‌نگاریا تاوتوێ ده‌كات.