راگه‌یاندنی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هێزه كوردستانییه‌كان
به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له:
1.بارودۆخی عێراق.
2.سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولات.
كۆبوونه‌وه به ووردی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر دۆخی سیاسی عێراق به‌گشتی و كێشه‌ی نێوان به‌غداد و هه‌رێمی كوردستان كرد. ئاكامی گۆرینه‌وه‌ی بیرورای به‌رپرسیارانه‌ی بارودۆخه‌كه، كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌و بروایه كه:
-كێشه سیاسیه‌كانی نێوان هێزه سیاسیه‌كانی سه‌راپای عێراق، به تایبه‌تی له نێوان عێراقییه و ده‌وله‌تی یاسا، ئاسۆی چاره‌سه‌ر كردنی دیار نییه و نیه‌تی كۆتایی پێهێنانی كێشه‌كانیش، جگه له تاكتیكی سیاسی، چاره‌سه‌ری سیاسی تیا ره‌چاو ناكرێ. ئه‌مه‌ش سایه‌ی مه‌ترسیدار ده‌خاته سه‌ر كۆنگره‌ی هێزه نشتیمانییه‌كانی عێراق، كه بڕیاره گوایه له مانگی ئایینده‌دا ساز بدرێت.
-سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ندیش: كۆبوونه‌وه نیگه‌رانه له جێبه‌جێ نه‌كردنی رێككه‌وتننامه 19 خالیه‌كه كه پێش پێكهێنانی كابینه‌ی به‌ڕێز مالكی دوای گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل، په‌سند كراوه، ئینجا هاوپه‌یمانی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێكهێنانی دوا كابینه ده‌ربڕیوه. به‌ڵام مه‌خابن، خاڵه‌كان هه‌تا ئێستا چاوه‌رێی جێبه‌جێ كردنن.
كێشه‌ی نه‌وت و گاز، ده‌ستی به‌ده‌ستی كردن له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 دا و بوودجه و چۆنیه‌تی سه‌رفكردنی، گرفته‌كانی چۆنیه‌تی پێكهێنانی هێزه‌كانی چه‌كداری عێراق و پر چه‌ك كردنیان، ڕۆلی سوپای عێراق، چلۆنایه‌تی دابه‌شكردنی پله و پایه‌كانی سوپا و پله به‌رزكردنه‌وه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور، قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات و پۆسته‌كان و هه‌یئه‌ته‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه، ئه‌مانه سه‌رباری به‌رده‌وام بوونی باری نائه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی پارێزگاكانی دیاله، نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌ددین.
ئه‌و مه‌سه‌لانه و مه‌سه‌له گه‌لێكی تریش، تێكرا كۆبوونه‌وه‌ی گه‌یانده ئه‌و بروایه‌ی كه ده‌بێت هێزه سیاسیه‌كانی عێراق و كوردستان، به پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی و ئالیه‌تی چاره‌سه‌ری نوێ له ناوخۆیاندا بكه‌ونه گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان و دارشتنی بنه‌مایه‌تی سیاسی ته‌وافوقی حوكمرانی ده‌سته‌به‌ر له عێراق و په‌یوه‌ندی عێراق و كوردستان، بۆ كۆتایی پێهێنانی قۆناغی ئاڵۆزی له‌مه‌وبه‌ر و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی قۆناغێكی سیاسی نوێ له نێوان هێزه سیاسیه‌كان و چۆنیه‌تی به‌شداری كردنی كارامه‌تری هێزه‌كان له حكومه‌تدا. پێشمان وایه گه‌ر نه‌توانین روانگه‌ی هاوبه‌ش بۆ ئه‌م قۆناغه نوێیه بدۆزینه‌وه، مه‌ترسی زۆرمان هه‌یه كه نه‌ده‌ست پێشخه‌ریه‌كه‌ی هه‌ولێری به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم و نه‌كۆنگره نیشتیمانییه‌كه‌ی هێزه نیشتمانییه‌كان به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، بتوانن ئامانجه‌كانیان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری بنچینه‌یی بپێكن.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ره سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه‌كه و كوردستانیش، كۆبوونه‌وه وه‌كو مافێكی یاسایی و دیموكراسی جه‌ختی كرده‌وه كه گه‌ڵی كوردستانیش وه‌كو هه‌موو گه‌ڵانی جیهان سوود له هه‌ر هه‌ڵێكی گونجاو ببینێت بۆ دیاری كردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین و به‌دی هێنانی ئامانجه هه‌تا ئێستا به‌دی نه‌هاتووه‌كانمان.
ده‌رباره‌ی سه‌فه‌ری جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمیش بۆ ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و چه‌ندین ولاتی دیكه‌ی ڕۆژئاوا، كۆبوونه‌وه هه‌لومه‌رجی سه‌فه‌ره‌كه‌ی به گرنگ زانی و بیرورای پێویستیشی بۆ سه‌رخستنی باشتری سه‌ردانه‌كه، گه‌لاله كرد.
له كۆتایشدا ته‌واوی لایه‌نه به‌شداره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه كۆده‌نگی و روانگه‌ی هاوبه‌شیان له‌سه‌ر كێشه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر كردنیان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌روه‌ها كوردستانیش دووپات كرده‌وه و بڕیار درا ته‌واوی تواناكان له پێناوی جێبه‌جێكردنی مادده و برگه‌كانی ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه سیاسیه‌كان و خولقاندنی ژینگه‌یه‌كی سیاسی متمانه‌به‌خشی چاره‌سه‌ر، بخه‌نه كار.
پارتی دیموكراتی كوردستان
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمان
بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی توركمان
لیستی ئه‌ربیلی توركمانی
ئه‌نجوومه‌نی گه‌ڵی كلدان سریان ئاشوور
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری