وه‌فدێكی هه‌رێم به‌شداری كۆنگره‌ی ره‌وشی ئافره‌تانی سه‌ر به UN ده‌كات
له‌وباره‌یه‌وه فلۆرین گۆرگیس له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: وه‌فدی هه‌رێم سه‌ركه‌وتووانه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی كۆنگره‌ی ره‌وشی ئافره‌تانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان CSW56 ده‌كات كه زیاتر له 193 ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌شداری ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه بۆ یه‌كه‌مجاره حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كات كه ساڵانه له‌باره‌گای سه‌ره‌كی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌نیویۆرك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی: له‌كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مساڵدا جه‌خت له‌سه‌ر تواناسازی ئافره‌تان به‌تایبه‌تی ئافره‌تانی لادێنشین و رۆڵی ئه‌و تواناسازییه بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژاری و برسییه‌تی و هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌زموونه جیاجیاكان له‌وبواره‌دا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌خاڵه گرنگه‌كان بریتییه له‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنییه‌تی پێگه‌یاندنی ئافره‌تان و پیاوان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا.