توركیا.. سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ كورده‌كان مان ده‌گرن

توركیا.. سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ كورده‌كان مان ده‌گرن
له‌شاری دیار به‌كر سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی سه‌ر به‌ پارتی ئاشتی و دیموكراتی له‌شاره‌ كوردستانییه‌كانی توركیا، مانیان له‌ خواردن گرتووه‌ بۆ ماوه‌ی رۆژێك، ئه‌مه‌ش وه‌ك هاوده‌نگییه‌ك بۆ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان.

رۆژنامه‌ی میللیه‌ت- ی توركیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ عوسمان بایده‌میر سه‌رۆك شاره‌وانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی توركیا كردووه‌ كه‌ تیایدا ده‌ڵێت: كورد ناتوانێت سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان فه‌رامۆش بكات له‌كاتێكدا له‌ زینداندابێت و ته‌ئكیدی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پێشكه‌شكردنی هاوكاریی به‌ سه‌ركرده‌ی به‌ندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان.

هه‌ر له‌و رووانه‌وه‌، پێشتر ئاڵتان تان په‌رله‌مانتاری پارتی ئاشتی و دیموكراتی له‌ناو په‌رله‌مانی توركیادا كه‌مال ئه‌تاتوركی دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی توركیای به‌ دیكتاتۆر ناوبرد.
Top