هه‌رێم.. كار بۆ ده‌رچوونی بڕیاری لێبووردنی گشتی و نه‌مانی یاسای له سێداره‌دان ده‌كرێت
له‌وباره‌یه‌وه به‌فرین حسێن ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: پڕۆژه یاسای لێبووردنی گشتی ماوه‌ی ساڵێكه له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌و دواتر ئاڕاسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه.
وتیشی: دانیشتنی زۆرمان له‌وباره‌یه‌وه كردووه‌و كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شمان كردووه له‌گه‌ڵ لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بۆ گه‌یشتن به راپۆڕتێكی گشتی یه‌كگرتوو، كه به‌جۆرێك بێت هه‌مووان قازانجی لێ بكه‌ن، چونكه ماوه‌ییه‌كی زۆره كه لێبووردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌چووه.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه وتیشی: پێش كۆتاییهاتنی خولی گرێدان، راپۆڕته‌كانمان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، له‌ئێستاشدا نوسراومان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌مانه‌وه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌و داوامانكردووه، كه پڕۆژه‌ی لێبووردنی گشتی یه‌كێك بێت له‌و پڕۆژانه‌ی كه ئه‌وله‌ویه‌تی پێبدرێت و له ده‌ستپێكی وه‌رزی ته‌شریعیدا له خولی یاساداناندا، یه‌كێك بێت له‌و پڕۆژانه‌ی كه بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه تاوه‌كو به‌زوویی كاری له‌سه‌ر بكرێت و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، هه‌روه‌ك رێژه‌یه‌كی زۆرباش له په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی لێبووردنی گشتیدان.
وتیشی: ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، پێداگریمان كردووه له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی سزای له سێداره‌دان و كاریشمان بۆ كردووه، هه‌رچه‌نده له‌ساڵی 2008 ـه‌وه تائێستا سزای له سێداره‌دان جێبه‌جێنه‌كراوه، به‌ڵام یاساكه هه‌ر بوونی هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئێستا زیاتر له 135 به‌ندكراو هه‌ن سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، ئێمه كارمانكردووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌و سزایه (سێداره) هه‌ڵبگیرێت و بكرێت به سزای هه‌تا هه‌تایی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و سزایه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێمه‌ی هه‌رێمی كوردستان گونجاو نییه، چونكه ئێستا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی داواكاری له‌سه‌رئه‌وه هه‌یه كه ده‌بێت كۆتایی به سزای له سێداره‌دان بهێنرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤێكه‌و تاوانی كردووه‌و خراوه‌ته به‌ندیخانه، به‌ڵام شایه‌نی ئه‌وه نیه ژیانی لێبسێنرێته‌وه، هه‌روه‌ها له راپۆڕته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و رێكخراوی باوه‌ڕپێكراوی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ستخۆشی له‌وه ده‌كه‌ن كه له حكومه‌تی هه‌رێمدا جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان تائێستا راگیراوه‌و جێبه‌جێنه‌كراوه، بۆیه ئێمه‌ش زۆر گرنگه به‌لامانه‌وه كه ده‌ستو برد بكرێت له په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاساكه‌دا.