سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیا ده‌كات
دكتۆر فواد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران، به سه‌ردانێكی ره‌سمی ده‌چێته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی حكوومه‌تی توركیا كۆده‌بێته‌وه.
فواد حوسێن سه‌باره‌ت به هۆكاری سه‌فه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا وتی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا به مه‌به‌ستی باس كردنی چه‌ند ته‌وه‌ری گرینگی نێوان هه‌ر دوولا و تاوتوێ كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، به بێ ئاشكرا كردنی كاتی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا، ته‌نیا وتی ئه‌م سه‌ردانه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئێران و له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌بێت.
-PNA