شیلان خانه‌قا: ئێستادا هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمێكى به‌رچاوه‌ و تیشكى رون ى خراوه‌ته‌ سه‌ر

شیلان خانه‌قا: ئێستادا هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمێكى به‌رچاوه‌ و تیشكى رون ى خراوه‌ته‌ سه‌ر
رۆژی 26ى تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر به‌مه‌به‌ستى پته‌و كردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان و هاریكارى كردنى زیاترى یه‌كتر و به‌هۆى ده‌ست به‌ كاربوونى وه‌ك كۆنسوڵَى نوێى عێراق له‌ دوبه‌ى ،نوێنه‌رى بازرگانى كوردستان له‌ ئیمارات سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى عێراقى له‌ دوبى كرد.

شیلان عه‌بدول سه‌مه‌د خانه‌قانوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى بازرگانى له‌ ده‌وڵه‌تى ئیمارات رایگه‌یاند:\" به‌ ئامانجى په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی نێوان كۆنسوڵخانه‌ی ئێراقی له‌ دوبه‌ی و نوێنه‌رایه‌تی بازرگانی كوردستان له‌ ئیمارات و هاوكات وه‌ك ده‌ست به‌كاربوونى (عیسمه‌ت ئه‌گید) وه‌ك كونسوڵی نوێى عێراق له‌ دوبه‌ى سه‌ردانیمان كرد\"".

روونیشیكرده‌وه‌ \""به‌وپێیه‌ى كوردستان به‌شێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌تى عێراق ،هه‌ندێك جار ئه‌و كارانه‌ى بۆ كوردسان ده‌كرێت پێویستى به‌ كونسوڵیه‌تى گشتى عێراق ده‌بێت و ئه‌وانیش پێویستیان به‌ نوێنه‌رایه‌تى بازرگانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت ،بۆیه‌ له‌ گفت و گۆكانماندا بریارماندا زیتر هه‌ماهه‌نگو هاوكارى یه‌كتر بكه‌ین \"".

وتیشی\""نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆكاروبارى بازرگانى له‌ ئیمارات له‌ ئێستادا ده‌ورى بالاَى هه‌یه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دبلۆماسیه‌كاندا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى بازرگانى و كونسوڵخانه‌كانى ولاَتانى جیاجیا و له‌ ئێستادا هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمێكى به‌رچاوه‌ و تیشكى رون ى خراوه‌ته‌ سه‌ر \""."
Top