سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى شارى كه‌ركوكى كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و به‌رپرسانى ئیدارى شاره‌كه كۆبۆوه
سه‌رۆك بارزانى گووتیشى عێراق له‌چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێكدێت و به ته‌جروبه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه هیچ پێكه‌وه لكاندنێكى به‌زۆر و لێك جیاكردنه‌وه‌ى به‌زۆر سه‌ركه‌وتوو نابێت و ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش خۆمان بڕیار نه‌ده‌ین پێكه‌وه بژین، ئه‌وا هیچ هێزێك ناتواتنێت ئه‌وه‌مان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكاش، سه‌رۆك بارزانى گووتى: چ بڕیاریك به‌غدا بیدات ئێمه‌ش پابه‌ندى ده‌بین و نابێت خه‌ڵكى عێراقیش چاوى له‌وه بێت لایه‌نى ده‌ره‌كى بێت و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان بۆ بكات.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گووتیشى عێراق مولكى جه‌ماعه‌تێك نیه و به‌غداش پایته‌ختى هه‌موومانه و ئه‌م وه‌زعه‌ش به خۆێنى ئێمه‌ش دروست بووه و ئێمه‌ش شه‌ریكن تیایدا و گووتیشى چاره‌سه‌رى سه‌ره‌كى كێشه‌ى كه‌ركوكیش ماده‌ى سه‌د و چله و له كۆتایشدا سه‌رۆك بارزانى هاوخه‌مى خۆشى بۆ قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى شارى و وان و ده‌وروبه‌رى راگه‌یاند.
-Ktv