سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور كرده‌وه
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه به‌رێزان سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌ی بوون گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم وبه‌غدا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا به بایه‌خه‌وه باسیان له هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوانیان و به‌شداری و رۆڵی كورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و پاراستنی سیسته‌می دیموكراسی و ده‌ستوری كرد.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پابه‌ند بون به‌ده‌ستور و جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنامه‌كانی پێشوی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرده‌وه له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ماده‌ی 140 و یاسایی نه‌وت وغاز و پێشمه‌رگه و داهاتی نیشتیمانی وبه‌شداری حكومه‌تی هاوبه‌شی نیشتیمانی.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌رۆشی خۆی نیشاندا بۆ به‌ره‌و پێشبردنی سیسته‌می دیموكراسی و سیاسی عێراق و زامنكردنی مافه یاسایی و ده‌ستوریه‌كانی نه‌ته‌وه و پێَكهاته جیاجیاكانی عێراق و روبوروبونه‌وه‌ی هه‌ره‌شه وپه‌لاماری تیرۆرستان.
هه‌رله‌وكۆبونه‌وه‌ییه‌دا به‌ڕێز نوری مالكی سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می سیاسی و دیموكراسی عێراقی به گرنگ زانی.
بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیش سه‌رۆك وه‌زیری عێراق پابه‌ندبونی خۆی بۆ ده‌ستور و جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنامه‌كان نیشاندا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا به ده‌سپَكردنی ده‌ستبه‌جێی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردولا كه‌ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا و دوای سه‌ردانی وه‌فده سیاسیه‌كه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا دامه‌زران كه‌بریتین له لیژنه‌ی ماده‌ی 140 و لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و لیژنه‌ی نه‌وت وغاز دۆزینه‌وه و گه‌ڵاله‌كردنی میكانیزمی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنیان و بریاریشه هه‌ر ئه‌مرۆ لیژنه‌كان ده‌ست به‌كاربن.