له سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری پَیشكه‌ش به لێقه‌وماوانی شاری ( وان ) كرد
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز ئازاد به‌رواری پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گه‌ل و حكومه‌تی توركیا و كه‌س و كاری قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ناوچه‌ی وان دووپاتكرده‌وه‌و وهیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ برینداره‌كان خواست. هه‌روه‌ها به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری پَیشكه‌ش به رێكخراوی مانگی سووری توركی كرد‌و ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ربڕی بۆ پَیشكه‌ش كردنی هه‌ر یارمه‌تیه‌ك كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاری به‌ركه‌وتوانی كاره‌ساته سروشتیه‌كه‌ی ناوچه‌ی وان.
له لایه‌ن خۆیه‌وه كونسولی گشتی توركیا سوپاس و پَیزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق و ستایشی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كرد. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له‌چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییان ده‌ربریوه بۆ كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه و یارمه‌تیدانی به‌ركه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ناوچه‌ی وان له توركیا.