هەولێر- خۆپێشاندانێك له دژی بۆردوومان و به‌زاندنی خاكی كوردستان له لایه‌ن سوپای توركیاوه به‌رِێوه‌چوو
خۆپێشاندان چه‌ندین هوتافیان ده‌گوته‌وه، داوایان له وڵاتی توركیا كرد با واز له بۆردوومان و تۆپبارانی خاكی كوردستان بهێنێ و دان به مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له توركیا بنێ.
پاشان نوێنه‌ری خۆپێشاندانه كه له چه‌ندین رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی و كه‌سایه‌تی سیاسیی وكۆمه‌ڵایه‌تی پێكهاتبوون، یاداشتێكی ناره‌زایی ده‌ربرِینیان خوێنده‌وه، تێیدا جه‌خت له سه‌ر
ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه سوپای توركیا ماوه‌یه‌كی زۆره به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خاكی كوردستان ده‌به‌زێنێ و بۆردوومانی ناوچه‌كانی سه‌ر سنوورییه‌كان ده‌كات.