سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری بازرگانی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی ئێرله‌ندای باكوور ده‌كات
له دیدارێكدا ، كه به‌رێز كریس باوه‌رز كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا ئاماده‌ی بوو وه‌زیری بازرگانی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی ئێرله‌ندای باكوور وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌و سه‌ردانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، له مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ سه‌رۆك بارزانی روونكرده‌وه كه بۆ به‌شداری هه‌رێمه‌كه‌یانه له حه‌وته‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و هیوایان خواست سه‌ردانه‌كه و به‌شداریكردنی هه‌رێمه‌كه‌یان له‌و پێشانگایه‌دا ده‌رئه‌نجامی باشی بۆ هه‌ر دوولا هه‌بێت و ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد كه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارام و گه‌شه‌سه‌ندووه و ئه‌وه‌ش بۆته هۆی راكێشانی ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنی چه‌ندین وڵات ، له وانه به‌ریتانیا كه خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا هه‌بێت راشیانگه‌یاند كه رابردووی ئێرله‌ندای باكوور و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌ك وان بۆیه به هاریكاری ئابووری و بازرگانی نێوانیان ده‌توانن په‌یامێكی به‌هێز ئاراسته‌ی هه‌موو جیهان بكه‌ن .
له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی بۆ شاندی ئێرله‌ندای باكوور دووپاتیكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به هه‌مان شێوه و به بایه‌خێكی زۆره‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێرله‌ندای باكوور و رایگه‌یاند كه زه‌مینه‌یه‌كی له بار بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌یه و هه‌رێمی كوردستان له زۆر بواردا هه‌نگاوی باشی بڕیوه و ئێستاش پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژانه‌وه‌ی كه‌رته جۆراوجۆره‌كان به‌رده‌وامه ، بۆیه هه‌رێم پێی خۆشه كه به‌ریتانیا به گشتی و هه‌رێمی ئێرله‌ندای باكوور له رێگه‌ی كارئاسانی و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت به گروتینه‌وه به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن.