روونکردنەوەیەک لە راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکی کوردستان لەبارەی هەواڵێکی رۆژنامەی هاوڵاتییەوە

روونکردنەوەیەک لە راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکی کوردستان لەبارەی هەواڵێکی رۆژنامەی هاوڵاتییەوە
(هاوڵاتی) لە ژمارە ( 776 ) ی رۆژی 23/10/2011 هەواڵێکی بە مانشێتێکی گەورە بڵاوکردۆتەوە کە گوایە سەرۆک بارزانی ، دوو ساڵەکەی حکومەتی هەرێم دەداتەوە بە یەکێتی کە ئەمەیش دوورە لە راستی و پێچەوانەی لێدوانەکەی رۆژی 22/10/2011 ی سەرۆکی کوردستانە . دووپاتی لێدوانەکەی سەرۆکی کوردستان دەکەمەوە کە تا کۆتایی ئەمساڵ هیچ ئاڵوگۆڕییەک لە حکومەتی هەرێم ناکرێ و لە ساڵی نوێوە دەست بە ئاڵوگۆڕییەکە دەکرێ.

راوێژکاری راگەیاندنی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
24/10/2011
Top