ده‌میرتاش گله‌یی له حكومه‌ت ده‌كات كه وه‌ك پێویست به هانای وان-ـه‌وه نه‌چووه
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌كر كایا سه‌رۆكی شاره‌وانی وان رایگه‌یاند كه ته‌نها له شاره كوردییه‌كان هاوكاری گه‌یه‌ندراوه‌ته خه‌ڵكی ئه‌وان، ئه‌ویش وه‌ك شاره‌كانی دیاربه‌كرو موش و ماردین و به‌دلیس و ئاگری و قه‌رس و سێرت و شرنه‌خ و جۆله‌مێرگ، سه‌رۆكی شاره‌وانی وان راشیگه‌یاند كه خه‌ڵكانێكی زۆر له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا ده‌ژین و حكومه‌ت به هانای ئه‌و خه‌ڵكه‌وه نه‌هاتووه.
به‌پێی ئامارێكی ره‌سمی كه راگه‌یه‌ندراوه له بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وان و ئه‌ردیش، 239 هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه كه له ناویاندا 22 مامۆستا‌و 8 خوێندكارن و 1300 كه‌سیش بریندار بوون، وه‌ك راشده‌گه‌یه‌ندرێت، هێشتا خه‌ڵك له‌ژێر بینا روخاوه‌كاندا ماون كه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و رێژه‌یه به‌رز ببێته‌وه.