ئه‌مرِۆ شاندی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا
توانا ئه‌حمه‌د سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" برِیار وایه ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی ره‌سمی بگاته شاری به‌غدا\"".
روونیشیكرده‌وه\"" شانده‌كه به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم یاوه‌ری ده‌بن\"".
وتیشی\"" له میانی مانه‌وه‌ی شانده‌كه له به‌غدا دیدار و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراق ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه\""."