نێچيرڤان بارزانی: PKK نزيكترين ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ریيه!
له وتارێكدا كه له ژماره‌ی سبه‌ی ڕۆژنامه‌ی \"هه‌ولێر\""ـدا بڵاو ده‌بێته‌وه، (سامی ئه‌رگۆشی) كه ئه‌و ڕۆژه وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێك له ئه‌نقه‌ره به دوای ديدار و كۆبوونه‌وه‌كاندا چووه، ده‌نووسێت: له هه‌موو ديداره‌كاندا (نێچيرڤان بارزانی) هه‌مان هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووتری دووپات كرده‌وه و هه‌مان ئه‌و په‌يامه‌ی به وه‌زير و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و سه‌رۆكوه‌زيران دايه‌وه كه كێشه‌كه بێ PKK چاره نابێت. (نێچيرڤان بارزانی) به ڕوونی پێی گوتن: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ كێشه‌كه چاره بكه‌ن، نزيكترين ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری PKK و (ئۆجه‌لانه) و ده‌بێ له گه‌ڵ ئه‌واندا ڕێك بكه‌ون و جگه له‌مه هيچ ڕێگه‌يه‌كی تر بۆ چاره‌سه‌ری؛ سه‌ركه‌وتوو نابێت. ڕاوه‌دوونانی خه‌ڵكی سياسی و گرتن و زيندانيكردنيان ڕێگه‌چاره نيه و ئه‌نجامی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
وتاره‌كه هه‌روه‌ك هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانی پێشووتری (نێچيرڤان بارزانی) ده‌رباره‌ی پرسی کورد له توركيا به بير هێناوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ: \""كێشه‌كه كێشه‌ی سياسيی نه‌ته‌وه‌يه‌كه و PKK هه‌بێ و نه‌بێ كێشه‌كه هه‌يه و پێويستی به چاره‌سه‌ركردنه. بۆ چاره‌سه‌ری؛ نابێ PKK پشتگوێ بخرێت، توركيا ده‌بێ دان به واقعی PKKدا بنێت و ده‌رگای ئيمرالی بكاته‌وه. كێشه‌كه ته‌نيا به ڕێگه‌چاره‌ی سياسی و به دانيشتن و ديالۆگ له گه‌ڵ PKKدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ساڵه‌های شه‌ڕ و توندوتيژی سه‌لماندی كه ئه‌م شێوازه چاره‌سه‌ر نيه. بۆ هه‌موو ڕێگه‌چاره‌يه‌كی سياسی و ئاشتيانه‌یش، ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارييه‌كين\"".
ساڵانێكه ئه‌مانه پوخته‌ی قسه و لێدوان و بيروبۆچوونه‌كانی (نێچيرڤان بارزاني)ـن و له ديداره‌كانی پێنجشه‌ممه ڕابردووی ئه‌نقه‌ره‌شدا زۆر به ڕوونی هه‌مان ئه‌م زمانه‌ی دووباره كرده‌وه.
-سایتی هەولێر"